Skip to the content

توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناوونیشانی ڕێکخستنی دەستپێشخەریی یاسادانان بڵاوكرایه‌وه‌

سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/6/8، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان، توێژینەوەیەکی تازەی لەژێر ناوونیشانی (ڕێکخستنی دەستپێشخەریی یاسادانان)، لەنوسینی راوێژکاری یاسایی هیوا حامد بڵاو کردەوە.
لەسیمینارێکدا کە بەئامادەبوونی بەشێک لەپەلەمانتاران و راوێژکارانی پەرلەمان بەڕێوەچوو، ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن نوسەر هیوا حامد خرایەڕوو و بەوردی بەشەکان و ئەنجام و راسپاردەکانی توێژینەوەکەی ڕوونکردەوەو بەشداربووانیش دوای پرسیارو وەڵام ناوەڕۆکی توێژینەوەکەیان بەرز هەڵسەنگاند.