Skip to the content
Menu

به‌سه‌رپه‌رشتیی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دوو پەرتووک سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ ناسێندران

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15، له‌ژێر چاودێریى لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران و راوێژکارانی پەرلەمان، لەمەرٍاسیمێکی تایبەتدا لەھوڵی پەناگیری لەتەلاری پەرلەمان، دوو پەرتووکی تایبەت بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کە بەسەرپەرشتیی لیژنەكه‌ ئامادەکرابوون ناسێندران و بڵاوکرانەوە، کە پەیوەستن بەڕاستیی مێژوویی و جوگرافیای ئەو ناوچانە.
پەرتووکی یەکەم بەناوی (ناوچە کوردستانییەکان لەنێوان ڕاستیی مێژوویی و هەڵکەوتەی جوگرافییایدا)، کە لەلایەن پ.د.خه‌لیل ئیسماعیل نووسراوەو پەرتووکی دووەمیش بەناوی (بەشێك لەیاساو بڕیارەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ماددەی 140ی دەستووری کۆماری عێراق)، کەلەلایەن د.خامۆش عومه‌ر ڕاوێژکاری لیژنەكه‌ ئامەدەکراوە، ناسێندران.
دواتر لەلایەن سەرۆکی لیژنەكه‌وه‌ کورتەیەک سه‌باره‌ت به‌ھەردوو پەرتووکه‌كه‌ بۆ ئامادەبووان باسکراو ھەروەھا بەناوی لیژنەكه‌شه‌وه‌ سوپاس و دەستخۆشیی لە نووسەران و ئامادەکارانی ھەردوو پەرتووکوكه‌ کردو ھیواه‌ خواست ئەمانە ببنە ژێدەرو سەرچاوەی گرنگ بۆ سوودوەرگرتن لەمێژوو و جوگرافیای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
مەبەست لەئامادەکرن و بڵاوکرنەوەی پەرتووکی یەکەم لەلایەن لیژنەكه‌وه‌، بۆ دۆکیۆمێنتکردن و دەرخستنی راستییەکانە لەسەر مێژوو و جوگرافیای ئەو ناوچانە، ھەروەھا پەیوەست بە پەرتووکی دووەم ھەموو ئەو بڕیارو یاسانەی تێدا کۆکراوه‌تەوە کەتایبەتن بەھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140ى ده‌شتوورى عێراق.
گرنگیی ئەم پەرتووکه‌ لەوەدایە ھەم دەتوانرێت بۆ کاری لیژنەكه‌ سوودی لێوەربگێرێت یۆ کارئاسانیی ئیشی لیژنه‌كه‌و ھەمیش وەکو سەرچاوەیەک بۆ توێژەران و سەردانیکەرانی لیژنەكه‌ بەکاربھێنرێت و ببێتەمایە سوودوەرگرتن وەک ژێدەرو سەرچاوەیه‌كی گرنگ.