Skip to the content
Menu

د.ڕێواز فایق په‌یامێكی هاوخه‌میى ئاراسته‌ی مه‌حمود سه‌نگاوى كرد

برای بەڕێزم کاک مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەعدە حەمە ساڵح)، ھاوژینی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەشداریی خەمتانم بۆ ئەم کۆستە ناوەختە.
سەعدە خان نموونەی ژنی ماندوو و کۆڵنەدەربوو، ھاوشانی بەڕێزتان بەشداریی خەباتی پێشمەرگایەتیی کردووەو لەزۆربەی وێستگە سەختەکانی خەبات و تێکۆشاندا ڕووبەڕووی ناخۆشی بۆتەوە، ئازایانەو پشوودرێژانە ئەرکی پێشمەرگایەتی و دایکایەتیشی بەجێھێناوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و تێکڕای بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارین لە پەروەردگار سەبرو ئارامیتان پێببەخشی و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان