Skip to the content

د.ڕێواز فایق سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی بنكه‌ی یاسادانانى هه‌رێمى كرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/7، د.ڕێواز فايق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی بنكه‌ی یاسادانانى هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی داڕشتن و دروستكردنی بنكه‌ی یاسادانانى هه‌رێمی كوردستان (قاعده‌ تشریعات) و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌كاتی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى بنكه‌ی یاسادانان هاتوونه‌ته‌ پێش، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌و تێڕوانینه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی ته‌كنیكیى بابه‌ته‌كانیان یه‌كلایى كرده‌وه‌و بڕیار وایه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بخرێته‌به‌ر دیدى یاساناسان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كان و هاووڵاتییانی كوردستان، بۆ كارئاسانى و دۆزینه‌وه‌ى دواین هه‌موارى ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ى هه‌ر پێنج خوله‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌رچووێنراون.