Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لیژنە پێش نیوەڕۆ ئەمرۆ چوارشەممە ١٧/٣/٢٠٢١ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بە سەرپەرشتی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کرا، دوای گفتۆگۆ کردن ئەوانە پێویستی بە وەڵامدانەوە بوون وەڵامیان درانەوە، ئەوانەی تر ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی لیژنە دەرئەنجامی ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی خۆیان خستەڕوو. تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر بارودۆخی ئێستای ھاووڵاتیان و ھێزەکانی ناوخۆ، دوای گفتۆگوکردنی ئەم پرسانە لیژنەکە بریاریدا بانگھێشتی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەرێم و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان بکرێت بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان.