Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کاروباری لیژنە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە سەرپەرشتی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

کۆبونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەگیانی پاکی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و سەرجەم شەھیدانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، دواتر بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە و پوختەی دانشتنی ڕابردوو خوێندرایەوە.

دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بڕیارەکانی ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە ، سەرۆک و ئەندامانی لیژنە ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو، جەخت کرایەوە کە ئایندەی پرۆسەی خوێندن گرنگی زۆری ھەیە، بەڵام پێویستە سەلامەتی گیانی قوتابیان بپارێزرێت، لەم بارەیەوە سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتی پەروەردە لەھەماھەنگیدا دەبن و بەردەوام سود لەڕاوێژ و بۆچوونی یەکتر وەردەگرن. تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی سەرجەم ئەو نوسراو و داواکاری و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕا و سەرنجی ئەندامان کاری پێویستیان لەسەر کرا و ڕێکاری پەیڕەوییان لەسەر گیرایە بەر و ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدارەکان کران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردن .