Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆبوونەوە

بەمەبەستی دانانی بەرنامەیەکی ھاوبەش بۆ کارکردن لەسەر ھەموارکردنی یاسای سەندیکای دەرمانسازان، نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر بەسەرپەرشتی ڕۆژان سلێڤانەی بڕیاردەری لیژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە، پێشوازییان لە سەرۆک و جێگری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کرد.

لەکۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەسەر دانانی بەرنامەیەکی گونجاو بۆ ئەوەی یاسای سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان ھەموار بکرێتەوە، دوای خستنەڕووی بۆچوون و سەرنجەکانی ئامادەبووان بڕیاردرا ڕەشنووسی ھەمواری یاسای سەندیکای دەرمانسازان ئامادەبکرێت و کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان لیژنەی تەندروستی و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان ڕێکبخرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی ھەمواری یاساکە.