Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبوونەوەی ئاسایى خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بەکاری لیژنەكه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2، لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتی د.ئیسماعیل سگێری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆک و جێگری سه‌رۆكی لیژنە کورتەباسێکیان دەربارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بۆ ئەندامانی لیژنە خستەڕِوو و ئاماژەیان بەوەکرد کەگلەیی و ناڕەزایی ئەندامانی لیژنەكه‌یان گەیاندۆتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەبارەت به‌درەنگ وەڵامدانەوەی نووسراوەکان و سستیی ڕێکارەکانی کارگێڕیی سەرۆکایەتیی دیوان، کە لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنی داوە بەدواداچوونی جدی بکەن و لەھۆکاری درەنگ گەیشتنی وەڵامی نووسراوەکانی ئەو لیژنەیە بگەن.
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر کێشەو گرفتە گارگێڕییەکانی پاسەوانانی پەرلەمانتاران كراو بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا نووسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەیان.