Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت پلانی ئه‌و وه‌رزه‌و وه‌رزى داهاتووى دیارى ده‌كات

ئه‌مڕو چوارشه‌ممه 2021/3/31، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌رى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ‌پێداچوونه‌وه به‌یاساكانى تایبه‌ت به‌كارى لیژنه‌كه‌.
ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ‌دابه‌شكردنى پلانى لیژنه‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزه‌و وه‌رزى داهاتووى یاسادانان و كارى به‌دواداچوونى لیژنه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا به‌ركاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌تایبه‌تن به‌لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت.