Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبووەوه‌

بەمەبەستی گفتۆگوکردن لەسەر دوخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/3/31، لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیداره‌ى هه‌رێم، به‌سەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامابوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگوکردنیان ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
دواتر بەگشتی باس لەدۆخی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان کرا کەڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپبوون ده‌چێت.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌ گفتۆگوکردن بوو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال کە لەنێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا کراوە، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراوە، ھەر پەیوەست بەو پرسە لیژنە بڕیاریدا گفتوگۆکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان چڕتر بکاتەوەو داوا دەکات وەفدی حکومەت دوای بابەتی مووچەو بودجە راستەوخۆ دانوستانەکانی پەیوەست بکات بەدۆخی ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆئەوەی ھەرچی زووە دوخی ئەو ناوچانە ئاسایی بكرێته‌وه‌و خەلکی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.