Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، به‌سه‌رپه‌رشتیى جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەسەرەتای کۆبوونەوەكه‌ خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە کرا کەئاراستەی لیژنەکە کرابوون، دوای گفتوگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌ ئەوانەی پێویستيیان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ بەدواداچوون و کاری پێویست.
ھەر لەکۆبوونەوەكه‌دا گفتوگۆ لەسەر دوو پەرتووك کرا کەتایبەتن بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کەبەسەرپەرشتیی لیژنەكه‌ ئامادەکراون، ئەوانیش بەناوی (ناوچەکوردستانییەکان لەنێوان ڕاستیی مێژوویی و هەڵکەوتەی جوگرافیادا) و (بەشێك لەیاساو بڕیارەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق).
دوای گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی ئەندامان، لیژنە بریاریدا لەھەفتەی داھاتوو ئەو دوو پەرتووکە بەفەرمی بناسێنێت و بڵاوبکرێنه‌وه‌.