Skip to the content
Menu

لیژنەی تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر کارنامەی وەرزی تازەی یاسادانان دادەڕێژێت

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەكه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/17، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، بەسەرپەرشتیی د.شایان کاکە ساڵح جێگری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەداڕشتنی پلانی کارکردنی لیژنەكه‌ بۆ وەرزی تازەی یاسادانان و ئەندامان ڕاو سەرنجی خۆیان لەوبارەیەوە خستەڕوو، کاری لەپێشینەی لیژنەكه‌ش بۆ ئەو وەرزە پەسەند کرا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخوێندنەوەی سەرجەم ئەو نوسراو و داواکاری و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئەندامان کاری پێویستییان لەسه‌ر کراو ڕێکاری پەیڕەوییان لەسەر گیرایەبەرو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنیان.