Skip to the content
Menu

راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌خراپیی كوالیتیی سووتەمەنی ئاراسته‌ی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ده‌كرێت

بەمەبەستی نوسینی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر خراپیی كوالیتیی سووتەمەنی لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9، لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە سالح سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكه‌دا تاووتوێی ئەو سەردانە مەیدانییانەى لیژنەكە بۆ پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك كرا كه‌ به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ كوالیتیی سووتەمەنی ئەنجامیان دابوو، لەئەنجامی بەدواداچوونەكانیان، لیژنەكە دەستیكرد بەنوسینی راپۆرتێكی تایبەت سه‌باره‌ت به‌خراپیی كوالیتیی سووتەمەنی لەهەرێمی كوردستان و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی كرد تاوەكو لەڕێگەی ئەوانەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانى لێ ئاگاداربكرێتەوە.