Skip to the content

لیژنەی دەستپاكی بەداداچوون بۆ دوو دۆسییە دەكات

بەمەبەستی ئاراستەكردنی نووسراو بۆ چەند بابەتێك، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2021/3/2، لیژنەی دەستپاكی، بەسەرپه‌رشتیی شیرین ئەمین سەرۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی لیژنە خاڵی یەكەمی بەرنامەی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خوێندەوە كەبریتی بوو لەگفتوگۆكردن لەسەر سەرجەم ئەو یاداشت و نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكە كراون، دوای گفتوگۆكردن ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وەڵامدرانەوە، ئه‌وانه‌ى تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كران بەمەبەستی چارەسەركردنیان.
پاشان گفتوگۆ لەسەر یاداشتی پەرلەمانتارێك تایبەت بەبردنە دەرەوەی شەش ملیار یۆرۆ كراو لیژنە بڕیاریدا نووسراو ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات بۆئەوەی بەڵگەی پێویست بخرێتەبەر دەستی لیژنەكه‌.
هەر له‌كۆبوونه‌وه‌كدا لیژنه‌ بڕیاریدا به‌ئاراستەكردنی نووسراو بۆ سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی سەبارەت بەهەردوو دۆسییەی (كەیسی تەرخانكردنی 5 ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر وەك پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی و كەیسی 20 ملیار دینار بۆ سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری).