Skip to the content

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافى له‌چله‌ى خوالێخۆشبوو د.رۆژ نورى شاوه‌یس كرایه‌وه‌

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/3/29، لەژێر چاودێریی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، له‌چله‌ى خوالێخۆشبوو د.ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، پێشانگه‌یەکی فۆتۆگرافیی بۆ فۆتۆگرافەر مه‌حمود هەولێری وێنه‌گرى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه‌.
پێشانگه‌كه‌ كه‌فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو و ژماره‌یه‌ك له‌میوانان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان و راوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، له‌لایه‌ن هاوژینی خوالێخۆشبوو وكوڕه‌كه‌ی كرایه‌وه‌.
وێنه‌كانی پێشانگه‌كه‌ گوزارشت بوون له‌ژیان و خه‌باتی شاخ و شارو ئه‌و پله‌و پۆستانه‌ى كه‌خوالێخۆشبوو له‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا وه‌ریگرتوون له‌دوای راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌به‌هارى 1991و دوای پرۆسه‌ی ئازادیى عێراق له‌ساڵی 2003 دا.
شایه‌نی باسه‌ خوالێخۆشبوو د.ڕۆژ نورى شاوه‌یس، له‌ساڵی 1999 تا ساڵی 2002 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌و دواتریش له‌ساڵی 2002 تاساڵی 2005 كه‌ به‌قۆناغى گواستنه‌وه‌ ناسراو بووه‌، له‌گه‌ڵ د.كه‌مال فوئاد به‌مته‌ناوب پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان به‌ڕێوه ‌بردووه‌.