Skip to the content
Menu

پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بەبۆنەی یادی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت )

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بە بۆنەی یادی پیرۆزی ئیسڕاو میعراجی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان دەكەین، بێگومان شەوڕۆیی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، لەشاری مەكەوە بۆ شاری قودس و پاشانیش بۆسەرووی ئاسمانان رووداوێکی کەم وێنەبوو، گرنگ ساڵانە لەگەڵ یادكردنەوەی سوود و وانەی لێ وەربگرین و بیكەینە مایەی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتا و بەڵایەك، و زیاتر پابەندی رێنماییەكان بین لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھاونیشتیمانیان، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكی گەورەیە، بۆیە بە پابەندبوونی ھاوولاتیان بەرێنماییەكان دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرەوپێش بەرین .

داواكارین لەخوای گەورە ئەم یادەیە بكاتە مایەی خێرو بەرەکەت و نەمانی نەخۆشی و ناخۆشی لەسەر ھەموولایەك.

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان

٢٠٢١/٣/١٠