Skip to the content
Menu

پیرۆزبایینامەی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی په‌رله‌مانى كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشوری كلدانی جەژنەکانی ئەکیتۆ، بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لەهەرێمی کوردستان دەکەین.
ئومێد ئەخوازین ئەم جەژنەیە ببێتەمایەی خێروخۆشی و سەلامەتبوونی ھاووڵاتییان لەڤایرۆسی کۆڕۆنا.
لێرەشەوە بەدەرفەتی دەزانین بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی داوا لەھاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خەلكی كوردستان.
جارێكی تر سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەكەین و ھیواخوازین ھەمیشە
کوردستان بەنموونەی ھەرەجوانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم ئاین و ئاینزاو نەتەوەیه‌ك بمێنێتەوە.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
2021/3/31