Skip to the content
Menu

لیژنەی دەستپاکی کار لەسەر ھەمواری یاسای دەستەی دەستپاکی دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5، لیژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ھەمواری یاسای دەستەی دەستپاکی و بڕیاردرا لەکۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەمبارەیەوە ئەنجامبدەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدەن.
ھەروەھا گفتوگۆکرا لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازی لەمووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینى لەھەرێمی کوردستان، لیژنە بڕیاریدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی لەھەرێمی کوردستان و د.ئه‌حمه‌د ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ڕێکبخرێت.