Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لەگەڵ سەرۆكایه‌تیی دیوانی پەرلەمان كۆبووه‌وه‌

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/19، لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا، بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانى لیژنەكە، لەگەڵ سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان و جێگرەكەی وبه‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى دارایی پەرلەمان كۆبووەوه‌.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بودجەی پەرلەمانی كوردستان و خەرجییەكانی كراو لەلایەن لیژنەكەوه‌ چەندین پرسیار ئاڕاستەی سەرۆكی دیوان و ستافەكەی كرا، ئەوانیش لای خۆیانەوە وەڵامی تەواوی پرسیارو تێبینییەكانیان دایەوە.