Skip to the content
Menu

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا دوو لیژنەی لاوەکیی پێکھێنا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بەکاری لیژنە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەسەرپەرشتیى عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو یاداشت و نوسراوو داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای وەرگرتنی ڕاو سەرنجی ئەندامانی لیژنەكه‌، کاری پێویستییان لەسەر کراو ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.
لەتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێکھێنانی دوو لیژنەی لاوەکی درا کەیەکێکیان تایبەت بوو بەبەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی قوتابیانی زانکۆی جیھان لقی ھەولێر، لیژنەکەی تریش بۆ سەردانیکردنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەسەر پرۆسەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان.