Skip to the content
Menu

لیژنەی شارەوانی لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونى پرسی زێدەڕۆییکردن بۆ سەر زەویی دەوڵەت لەشارەکانی ھەرێم پێکھێنا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/31، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیى لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیازو ناوەڕۆکی پێشنیازەیاسای ھەموارکردنی یەکەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە گفتوگۆى لەسەر کرا، ھەموارکردنی پێشنیازەیاساکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوەو ئەندامان پێشنیازی خۆیان لەسەر مادەکان خستەڕوو و بڕیاردرا لەکۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان لیژنەی یاسایی و لیژنەی شارەوانی ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەن بەمەبەستی دەنگدان و پەسەندکردنى.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر بابەتی زێدەڕۆییکردن لەسەر زەویی دەوڵەت لەتەواوی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای سەرنج و ڕای ئەندامان لیژنەیەکی بەدواداچوون پێكهێنرا بەمەبەستی لێپرسینەوەو بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بۆئه‌وه‌ى ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە بکەن.