Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

به‌بۆنه‌ی (٥٩) په‌نجاونۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین، ھیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشەوەچوونی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەمێژووی خۆیدا خاوەنی خەباتێکی مەدەنییانەی پڕ لەسەروەری و قوربانیدانە لەگیانفیدایی و پێشکەشکردنی بەخششی زانستی، بەپێی قۆناغە جیاوازەکان تێکۆشاوەو لەگەڵ ھەر ھەلومەرجێکی نەخوازراوی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا، ڕووبەڕووی تەنگژەکان بۆتەوە.
لەم یادە پیرۆزەدا ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایان بەرز دەنرخێنین و ستایشی ھەڵوێستی خۆڕاگرانەیان دەکەین بەرامبەر ھەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی کەڕووبەڕووی وڵاتەکەمان بۆتەوە. ھاوکات ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کارە ڕێکخراوەیی و مەدەنییانەکەتان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایانی کوردستان و بەرەوپێشەوەچوونی دۆخی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆیان.
جارێکی تر بەرزو پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان.
هه‌میشه‌ له‌پێشه‌نیگدا بمێننەوە‌، بۆ خزمه‌تكردن و داكۆكیكردن له‌خواست و داواكارییه ڕەوا‌كانی مامۆستایانی خۆشه‌ویست.
هه‌ر شادو سه‌ركه‌وتووبن..
د.ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
14/5/2021