Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانى پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی كوردستان دەكەین، داواكارین خوای گەورەو میھرەبان خواپەرستیی ھەموو لایەكی لەم مانگەیەدا قبووڵ كردبێت. ھەروەك ھیوا دەخوازین جەژنی ئەم ساڵمان بەخێرو خۆشی و كامەرانی بێت و ببێتەمایەی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختەی جیھانی گرتۆوەتەوە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو مژدەی كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاو بەلاو نەھامەتییه‌كی پێبێت.
جارێكی تر جەژن لەھەموو موسڵمانانی كوردستان پیرۆز دەكەین.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
12ى ئایارى 2021