Skip to the content
Menu

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان

ئێمە لە لیژنەی پەیوەندییەکان ڕه‌وه‌ندى كوردستانى زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێ کەسی توندڕەو دوور لەهەموو بەها مرۆییەکان کردوویانەتە سەر ماڵباتێکی کورد كه‌به‌مه‌به‌ستی بەسەربردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەشاری هەولێرەوە سەردانی شاری مێرسین-یان کردووە لەتورکیا.
ئەو دەستدرێژییە مایەی قبووڵکردن نییەو ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەرچی زووە تاوانباران بەسزای خۆیان بگەیەنن و چیتر ڕێگەنەدەن ئەو تاوانە قیزەونانە دووبارە ببنەوە.
ليژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەپەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٥/١٤