Skip to the content
Menu

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی کوردستان

بەداخەوە ڕووداوی ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی دیمەنی خۆسووتاندنی گەنجێک لەشاری هەولێر لەبەردەم بارەگای یوئێن لەلایەن میدیاکانەوە نیگەرانیکردین، ئەم ڕِووداوە بووەهۆی ئەوەی کەهەمووان هەڵوه‌سته‌ بکەین لەسەر ڕێکخستنی میدیا لەکوردستان.
لیژنەکەمان داوا لەڕۆژنامەوانان و دەزگاکانى میدیا دەکات پابەندی ئیتیک و بنەماکانی کاری ڕۆژنامەگەری بن و نەبنە هۆکاری بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هاندان تەنها بۆ زیادکردنی بینەرو لایک و کۆمێنتی سۆشیاڵ میدیا.
لەهەمان کاتدا نایشارینەوە دۆخی ڕۆژنامەگەری و میدیا لەڕووی یاساییەوە بۆشایی هەیەو لیژنەکەمان لەم پرسەدا بێ هەڵوێست نەبووەو هەوڵیداوە ئەم بۆشاییانە پڕبکاتەوە، بەڵام بەبیانووی جیاواز هەڵمەتی تووندو نادروست کراونەتە سەر هەوڵەکانمان و بیانوو هێنراوەتەوە بۆ پەکخستنیان.
بۆیە ئێمە جارێکی تر داوا لەمیدیاکاران و پسپۆڕانی بواری میدیاو ڕێخکراوە میدیاییەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆئەوەی هەموومان ئەم کێشە گەورەیە چارەسەر بکەین کەبەردەوامبوونی بەم شێوازی ئێستا کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر کۆمەڵگە جێدەهێڵێت.
بۆیە جەخت لەسەر ڕێکخستنەوەی میدیا دەکەین لەکوردستان و دەبێ چەمکی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی میدیایی بەبەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتییەوە بەکاربهێنرێت.
لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لەپەرلەمانی کوردستان