Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانى ئاینیی ئیسلامیى كوردستان دەكات

ئەمڕۆ دووشەمە 2021/5/17، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان، كەپێكھاتبوو لە مەلا ئیحسان محەمەد سه‌لیم جێگری سەرۆكی لیژنەو وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەو فه‌یسەڵ عه‌باس عه‌ولا ئەندامی لیژنەكه‌، سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانی كرد.
لەدانیشتنێكدا لەگەڵ ھەریەك لە د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتیی زانایان و مەلا جەلال مستەفا خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیه‌ك لەئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی، باس لەچەند بابەتێکی پەیوەست بەكاروباری زانایانی ئاینی و ڕەوشی مزگەوتەکان کرا، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی كرا لەبابەتی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆڕۆناو پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتییان.
ھەروەك جەخت لەهەماهەنگیی نێوان دەزگاو دامەزراوە ئاینییەکان کرایەوە، بەتایبەت لەو پرسانەی كەڕەھەندی ئاینییان ھەیە، ھەروەك گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە(٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی ھەمواركراو لەھەرێمی كوردستان كرا، كەئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فتوای ھەرێمی كوردستان كراوە، چونكە پڕۆژەكە لەگەڵ ئەوەی پرسێكی ئیداری و یاساییە، لەھەمان كاتیشدا ڕەھەندێكی شەرعیی ھەیە.
لای خۆیانەوە دەستەی سەرۆكایەتیی یەكێتیی زانایان خۆشحاڵیی خۆیان به‌و سه‌ردانه‌ى شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان دەربڕی و ھیوایان خواست بەردەوامی بەو دیدارانە بدرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و ڕەوشی ئاینی لەھەرێمی كوردستاندا.