Skip to the content
Menu

د. ھێمن ھەورامی پێشوازیی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقى کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٢، د. ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە د. یاسین ئەحمەد عەباس، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقى کرد.
لە دیدارێکدا، کە ھاوڕێ ئیحسان سادق، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور-لقی ھەولێر ئامادەیبوو، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقى، پوختەیەکى سەبارەت بە کارەکانی کۆمەڵەكه‌ و ھاوکاری و کۆمەکی بۆ لیقەوماوان و بەتایبەتی ئاوارە و پەنابەرەکانى کە ڕوویان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە خستە ڕوو و ڕاشیگەیاند: "كه‌ بەردەوام دەبن لەسه‌ر ھاوکارییەکانیان".
لای خۆیه‌وه‌ د. ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای بەخێرهێنانیان بۆ ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ڕِۆڵی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و دەزگاکانی دیکەی فریاگوزاریی مرۆیی بەرزنرخاند بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوان و ئامادەیی پەرلەمانیشی نیشاندا لەچوارچێوەی کاری لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ کارئاسانیکردن و ھەماهه‌نگی لەگەڵ کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی و هەموو ڕێکخراوەکانی دیكه‌ى فریاگوزاری.