Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سکرتێری گشتیی دیمۆگرافی و سیاسەتی خێزان و یەکسانیی جێندەریی کۆماری یۆنان کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢٨، له‌ په‌راوێزی کۆنفڕانسی یەکسانیی جێندەری و ستراتیژیەتی بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستانی عێڕاق، د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ یانا ھۆرمۆڤا، سکرتێری گشتیی دیمۆگرافی و سیاسەتی خێزان و یەکسانیی جێندەریی کۆماری یۆنان کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا باسی چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە پرسی توندوتیژیی خێزانی و یەکسانیی جێندەری کرا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دیدو تێڕوانینی یاساییانەی خۆی لەبارەی دۆزی ژنان و ئەو ئاڵنگارییانەی کە بوونەتە ھۆکاری نایەکسانیی جێندەری لەسەر چەند ئاستێکی جیاوازدا خستە ڕوو،
هه‌ر لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختییان لەسه‌ر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە، بە ئامانجی گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزاییان لەبارەی پرسی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو و بەرەو پێشەوەبردنی تواناکانی تاک و دۆزی ڕەوای ژنان وەک پرسێکی گرنگی جیھانی.