Skip to the content
Menu

لیژنەی داکوکیکردن لە مافی ئافرەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/١ لیژنەی داکوکیکردن لە مافی ئافرەت بەسەرپەرشتی لەنجە دزەیی سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەکە بەرێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بۆ پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەت لەگەل دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنەی یاسای سەبارەت بەو یاسایە کەخوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ و باس لەسەر بەشداریکردن لە سمپۆزیۆمی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی صلاح الدین سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بەئافرەت کرا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر رێکخستنەوەی کاتی سەردانی لایەنە پەیوەندارەکانی پەیوەست بەکاری لێژنە بۆ پارێزگاکانی دھۆک و سلێمانی لە ماوەی داھاتوودا.