Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی کرد لە ھەولێر

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كارو پڕۆژه‌كانی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١١/١٦ لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌ر په‌رشتی هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌ و بەیاوه‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌کە سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتیی وەبەرھێنانی کرد لە ھەولێر .
لە دیدارێک دا چەندین پرسی گرنگ لە نێوان ھەردوو لادا گفتوگۆ کرا، لەوانە به دواداچوون بۆ ئەو پرۆژانەی مۆڵەتی وەبەرهێنانيان هەيه و کاریان تێدا ناکرێت، بەتايبەتی پرۆژەکانی نيشتەجێبوون.
ھەر لەو سەردانەدا بەدواداچوون بەسايت پلانی پرۆژەكان و پێكهاتەكانی ناو پرۆژەکان کرا، و لە ھۆکارەکانی دروست نەکردنی بنكەی تەندروستی و قوتابخانه و بینا خزمەت گوزارییەکانیان کۆڵیەوە، پاشان بەدواداچوون بۆ نرخی خزمەتگوزاريیەكان و تاپۆكردنی يەکەکانی نیشتەجێبوون کرا.