Skip to the content
Menu

لیژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١١/١٠ لیژنەی دەستپاکی بەسەرپەرشتی بەلێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون، دوای گفتگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامانی لیژنەکە و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەودۆسیانەی کە ئاراستەی لێژنە کرابوون بریاردرا بەشێك لەدۆسیەکان ئاراستەی لێژنەکانی پەرلەمان بکرێت.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەنجامدانی سەردانەکانی لیژنە بۆ پارێزگاکان بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە بریاریدا بەم زوانە سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بکات.