Skip to the content
Menu

لیژنە کشتۆکاڵ و ئاودێری تاوتوێی یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردنی یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تری تایبەت بە کاری لیژنەکە، پێش نیوەڕوی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٣٠ لیژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری بەسەرپەرشتی عبدالستار مجید سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی ئەو نووسراو و ڕاپۆرتانە تەرخانکرا کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون، و بەتێر وتەسەلی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر یاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان کرد، لەم بارەیەوە ئەندامانی لیژنە ڕاو سەرنجی خویان خستیانەڕوو بە مەبەستی باشتر کردنی یاساکە.

لە کوتایی کۆبوونەوەکەدا، بریاردرا لیژنەیەک پێکبھێنرێت بۆ سەردانیکردنی گوندی گربدەو لە سنوری قەزای بەردەرەش بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی جوتیارانی گوندەکە.