Skip to the content
Menu

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەمەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/١ لیژنەی کشتۆکاڵ و ئاودێری بەسەرپەرشتی شوان کەریم محمد جێگری سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، کێشەوگرفتی جوتیاران تاووتوێکران و خرانە بەرباس، دواتر سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و نۆسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خۆێندنەوەیان بۆ کرا دوای گفتگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان لەسەریان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوەبوو وەڵام درانەوە، ئەوانیتر ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.

ھەر لەو کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان - عێراق کرا، پاشان ئەندامان ڕاو سەرنجی خۆیان لەبارەی پرۆژەیاساکە خستەروو، ھەروەھا بریاردرا پرۆژە یاساکە بەرز بکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان.