Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان تاوتوێی پرۆژە یاسایی خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دەکات

بەمەبەستی تاوتوێکردن و بەدواداچوون بۆ پرۆژە یاسای خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و کێشەی پاسەوانانی گرێبەست، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١١/١٠ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بەسەرپەرشتی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆژە یاسای خانەنشینی ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لەلایەن ئەندامانی لیژنە گفتوگۆی لەسەرکرا، دواتر ئەندامانی لیژنە ڕاو سەرنجی خۆیان لەبارەی پرۆژە یاساکە خستەڕوو.

تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی پاسەوانانی گرێبەست، بۆ ئەم مەبەسەش لیژنە بریاریدا، لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێنرێت بۆ بەدواداچوونی کێشەوگرفتی پاسەوانەکان و چارەسەرکردنیان.

لە کۆتاییدا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خۆێندنەوەیان بۆ کرا دوای گفتگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان لەسەری ئەوانە پێویستی بە وەڵامدانەوە بوو وەڵامیان درایەوە ئەوانیتر ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.