Skip to the content
Menu

ڕاپۆرتی کۆتایی پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو ئامادە دەکرێت

بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١١/٣٠، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی و سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار و جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی شارەوانی و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ماددە و بڕگەکانی نێو پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو، دید و تێڕوانینی ھەردوو وەزارەت لەسەر پێشنیازە یاساکە بەھەند وەرگیران، و بڕیاردرا لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ھەردوو لیژنەی شارەوانی و کشتوکاڵ ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەبکەن بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە پەیڕەوییەکان و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن.