Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ بەدواداچوون بۆ ڕەوشی پەنابەران لە سنووری وڵاتی بیلاڕووسیا به‌رده‌وامه‌

بەمەبەستی بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان لە سنووری وڵاتی بیلاڕووسیا، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/٨، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سه‌ره‌تا سەرۆکی لیژنە تەوەری سه‌ره‌كیی کۆبوونەوەکەى خستەروو کە بریتی بوو لە بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی پەنابەران لە سنووری وڵاتی بیلاڕووسیا و وڵاتانی تر.
دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌ گفتوگۆی پێویست لەسەر ئەو پرسە کرا و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ به‌هاناوه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی دۆخى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خرایه‌ ڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا لیژنە بڕیاریدا سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەت بکات بۆئەوەى به‌یه‌کەوە زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ دوزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ھاووڵاتییانەى کە لە نێوان سنووری وڵاتان گیریان خواردووە کە لە ئێستادا بارودۆخیان زۆر خراپ بووە.