Skip to the content

لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووەوە

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێكردنی چه‌ند سەرنج و تێبینیی یاسایی سەبارەت بە پرۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستاندا، ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/٢٢، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌، لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووەوە.
مەبەست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن و تاووتوێكردنى چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كی یاسایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی كۆتایى لیژنه‌كه‌ بوو له‌باره‌یه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.