Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/٢٢، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیو ھەکاری، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە ئەو نووسراو و یاداشت و سکاڵايانەی ئاڕاستەی لیژنەكه کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کرا و دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لە نێوان ئەندامانی لیژنەكه‌، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
دواتر تاووتوێی سەردانیکردنی مه‌یدانیی شاندێكی لیژنه‌كه بۆ بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی چاکسازییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کرا، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕا و سەرنجی ئەندامانی لیژنەكه وه‌رگیرا بۆئه‌وه‌ى بگه‌یه‌نرێته بەڕێوەبەرایەتییەکان.