Skip to the content
Menu

لیژنەی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی نموونە بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٢، لیژنەی كاروبارى کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی به‌دریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنە و ئامادەبوونی حه‌سیبە گەردی و ئیمداد صباح، ئه‌ندامانى لیژنه‌ و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، پێشوازیی لە شاندێكی ڕێکخراوی نموونە بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت کرد.
لە دیدارێکدا، شاندی ڕێکخراوی نموونە بەسەرۆكایه‌تیی نادر یوسف، سەرۆکی ڕێکخراوەکە، مه‌به‌ستی سەردانەکەیان بۆ لیژنەكه‌ ڕوونكرده‌وه‌ کە بۆ گەیاندنی پڕۆژەیاسایەکه‌ بەمەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌، پڕۆژەیاساکە ئاڕاستەی لیژنەكه‌ کرا و لیژنەكه‌ش بەڵێنی پشتیوانیکردنى بە شاندی ڕێکخراوەکەدا.
لە کۆتایى دیداره‌كه‌شدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاریی زیاتری نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه‌ بۆ زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی ھەموو ئەو کێشە و گرفتانەی ڕِووبەڕووی ئەم توێژە دەبنەوە.