Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان سەردانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان دەکات

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانیان، ڕِۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١١/٢٣، ژماره‌یه‌ك لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، سەردانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ نەقیبی سەندیکا و ئەنجوومەنی سەندیکا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نەقیبی سەندیکا ڕاپۆرتێکی گشتگیری لەسەر کار و چالاکییەکانی سەندیکا و کێشە و کەموکوڕییەکان و پئداویستییەکان خستە بەردەستی شاندە پەرلەمانییەکە و داوای پاڵپشتی و پشتگیریی لە لیژنەكه‌ کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان،
لە بەرامبەردا ئەندامانی لیژنەی ڕۆشنبیری ئاماژەیان بەوە کرد کە لە دانیشتەکانی لیژنەكه‌ گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکانیان دەکرێت و ئەوەی پەیوەندیی بە کاری لیژنەكه‌وه‌ ھەبێت پاڵپشتی و پشتگیرییان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.