Skip to the content
Menu

لیژنەی شارەوانی لەگەڵ شاندێكی باڵای پەیمانگه‌ی یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبووه‌وه‌

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار و سوودوه‌رگرتن له‌ پێشنیازه‌كانیان، نیوەڕِۆى ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١١/٢٢، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانی لیژنەكه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەیمانگه‌ی یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبووه‌وه‌.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە ئامانج لە ئامادەکردنی پێشنیازەیاسای گەشتوگوزارى خستە ڕوو، کە کار لەسەر ئەوە بکرێت گەشتوگوزار ببێتە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی داھات لە ھەرێمی کوردستاندا،
دواتر شاندی میوان باسیان لە ئەزموونی سەرکەوتووی چەند وڵاتێک کرد لە کەرتی گەشتوگوزار و ئاماژەیان بە خاڵە ھاوبەشەکان کرد، دوای گفتوگۆی ئامادەبووان بڕیار درا وێركشۆپێک بە ئامادەبوونی کەسانی پسپۆڕِ و شارەزا و مامۆستایانی زانکۆ ئەنجام بدرێت و ڕاپۆرتی کۆتایی بنووسرێتەوە، بۆئەوەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان بکرێت بۆ خوێندنەوەی دووەم.