Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان ئاماده‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٢، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
مەبەست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ بوو سەبارەت بە پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق، بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.