Skip to the content
Menu

دوو لێژنە بە نوێنەرایەتی پەرلەمان سەردانی برینداران و کەس و کاری شەهیدانیان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١١/٢٩، بەنوێنەرایەتی پەرلەمانی کوردستان هەردوو لێژنەی پێشمەرگە و لێژنەی شەهیدان لە نزیکەوە سەردانی ئەو پێشمەرگە بریندارانەیان کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش برینداربوون.

لەمیانەی سەردانەکەدا، سەرجەم بریندارەکانیان لە نەخۆشخانەی پار لە شاری سلێمانی بەسەرکردەوە و پاشان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی بریندارەکانیان کرد.

لەبەشێکی تری سەردانەکەیاندا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٣٠ هەردوو لێژنەکە سەردانی ماڵبات و کەس و کاری شەهیدەکانیان لە عەربەت و هەڵبجە و سەیدسادق کرد و هاوخەمی پەرلەمانی کوردستانیان پێگەیاندن.