Skip to the content
Menu

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەردانی مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایان دەكات

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە ٢٠٢١/١١/٢، شاندێكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مەلا ئیحسان محەمەد سه‌لیم، جێگری سەرۆكی لیژنە و ئه‌ندامیه‌تیی وەیسی سەعید وەیسی، بڕیاردەری لیژنە و شێخ ظاھر محەمەد عه‌لی خه‌یلانی و فه‌یسەڵ عه‌باس عه‌وڵا، ئەندامانی لیژنەكه‌، سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانی كرد و لە دانیشتنێكدا لەگەل ھەریەك لە د. عبدالله مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتیی زانایان و مەلا جەلال مستەفا خەیلانی، جێگری سەرۆک و مەلا حەسەن خۆشناو، ئەندامی مەكتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایان باسیان لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە كاروباری زانایانی ئاینی و ڕەوشی پێكەوەژیانی ئاینی لە ھەرێمی كوردستان و کاری ھاوبەشی نێوانیان کرد.
ھەروەک بە گرنگییەوە باس لە دواین سەردانی شاندی لیژنەی ئەوقاف کرا بۆ ژمارەیه‌ک ولاتی ئەوروپا بۆ زیاتر پیشاندانی ڕەوشی پێکەوەژیانی ئاینی له‌ ھەرێمی کوردستان بە ولاتان کە بۆته‌ نموونەیه‌کی ھەرە دیار لە سەر ئاستی جیھان كرا، ئامادەبووان کۆکبوون لەسەر پاراستنی ڕەوشی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکھاتەکان،
ھەر لە دانیشتنەکەدا دووپاتی هەماهەنگبی نێوان لیژنەی ئەوقاف و یەكێتیی زانایان کرایەوە بە تایبەت لەو بابەت و پرسانەی كە ڕەھەندی ئاینییان ھەیە.
ھەولدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قوتابیانی قوتابخانە ئیسلامییەکان و وەرگرتنیان لە زانکۆکان تەوەرێکی دیكه‌ی دانیشتنەکە بوو.
لای خۆیانەوە ستافی مەکتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایان سوپاسی ھەماھەنگی و ھاوكاریی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و ھیوایان خواست بەردەوامی بەم دیداران ەبدرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و بەرەوپێش بردنی ڕەوشی ئاینی لە ھەرێمی كوردستاندا.