Skip to the content
Menu

دهۆك.. شاندێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند داموده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ئافره‌تان كۆبووه‌وه‌

بەمەبه‌ستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی هەریەک لە بەرێوەبەرایەتیی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت، شەڵتەری داڵدەدانی ئافرەتان، چاکسازیی ئافرەتان. ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/١٤، شاندێکی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی لەنجە دزەیی، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی شادی نەوزاد، جێگری سەرۆکى لێژنە و گوڵستان سه‌عید، ئەندامی لێژنەكه‌ و ڕاوێژکاری لیژنە، سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد.
لە کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ ئەو دامودەزگایانە گڤتوگۆیەکی تێروتەسەل کرا لەگەڵ وەرگرتنی ڕاپۆرتی ورد سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان و بە تایبەت لە جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکانی هەرێم، پەیوەست بەکاری ئەو شوێنانە.
شاندی لێژنەكه‌ی په‌رله‌مان جەختیان لەسەر بەدواداچوون بۆ چارەسەرەی کێشەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ شاندی لێژنەی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت، لەگەڵ ژمارەیەکی فراوان لە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پرسی مافی ئافرەت کۆبووەوە.
لە دوای گفتوگۆ و وەرگرتنی ڕاو سەرنج و پێشنیاری ئامادەبووانى كۆبوونه‌وه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر کاركردن لەسەر ئەو پێشنیارە بابەتییانە كرایه‌وه‌ لە ڕووی کاری پەرلەمانی لە تەشریع و بەداداچووندا.