Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان سوپاسنامه‌یه‌كی لە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن-ه‌وه‌ پێده‌گات

د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسنامەیەکی لە بەڕێز عەبدوالمنعیم ساڵح ئەلعۆدات، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن پێگەیشت،
لە ناوەڕۆکی نامەکەیاندا، بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی خۆیان و ئه‌ندامانی شاندی یاوه‌ری ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان كردووه‌، بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و شایستەیەی کە لێیان کرا لەکاتی سەردانەکەیاندا بۆ پەرلەمانی کوردستان، ھەروەھا بە بایەخەوە باسی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولای کردووە و بە شانازییەوە گوزارشتی لە باوەڕی جێگیری خۆیان کردووە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی ھەردوولا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی سەردانەکەیانی بەرز نرخاندووە.
لە کۆتایی نامەکەشیاندا دووبارە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا لە پەرلەمانی کوردستان.