Skip to the content

پەرلەمانی کوردستان لە یادی ١٠ ساڵەی کۆچی دوایی خاتوو دانیاڵ میتێران دەقیقەیەک بێ دەنگی نواند

کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/٢٣ لەدانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاساییی خولى پایزه‌، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی خاتوو دانیاڵ میتێران دا پەرلەمانی کوردستان دەقیقەیەک بێ دەنگی نواند .

لەدەسپێکی دانیشتنەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، پەرلەمانی کوردستان بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕوحی پاکی خاتوو دانیاڵ میتێران دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستانیان دەست پێکرد.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە لەخۆبردوویی و هەڵوێستی دڵسۆزانەی خاتوو دانیاڵ میتێران کرد، کە لەسەرجەم  رووداوەکانی گەلی کوردستان پاڵپشت و بە هەڵوێست بووە، بۆیە لە یادی ١٠ ساڵەی کۆچی دوایی خاتوو میتێران دا پەرلەمانی کوردستان بە شکۆوە ئەو یادەی بەرز ڕاگرت.