Skip to the content

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٠/١٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ فوئاد خازر ساڵح ئه‌لمه‌جانى، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا گفوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانى شانشینی ئوردن كرا و جه‌خت له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كرایه‌وه‌، كۆنسوڵی گشتیی ئوردن ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ هاوكاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌كانى وه‌به‌رهینان و بازرگانی و خوێندن و ته‌ندروستی.
هه‌ڵبژاردنی عێراق و ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكومه‌تى عێراق، ته‌وه‌رێكی گرنگی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.