Skip to the content
Menu

لەسەر گرانبوونی نرخی سوتەمەنی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوە

بەمەبەستی هۆکاری گرانبوونی نرخی سوتەمەنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٠/١٩ لێژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی بە سەرپەرشتی علی حمە ساڵح سەرۆکی لێژنەو بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەکە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین و غاز و نەوتی سپی کرا و هۆکارەکانی خرانەڕوو.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەکەدا لایەنی پەیوەندیدار ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن و وەڵامی ئەندامانی لێژنەکە بدەنەوە.