Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٠ بەمەبەستی تاوتووێکردنی پرسی نوسینگەکانی قاچاخچییەتی کردن بە مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بەسەرپەرشتی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندام ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن سەرۆکی لیژنەوە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە خرایەڕوو، کە بریتی بوو لە پرسی نوسینگەکانی قاچاخچییەتی کردن بە مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان، پاشان لەلایەن ئەندامانی لیژنە بە تێر و تەسەلی گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی نوسینگەکان کرا لە ڕووی شێوازی کارکردن و جۆری ریکلامەکانیان کەوا زەمینە خۆشکەرن بۆ ھاندانی کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوە، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا لیژنە بە پێویستی زانی بانگھێشتی وەزیری ناوخۆ بکات بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنە بۆ ئەوەی زیاتر بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکرێت.